دەربارە
ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد
له‌ساڵى ٢٠٠٣ دا وه‌كو ڕێكخراوێكى ناحوکمی دامه‌زراوه دوو بنكه‌ى سه‌ره‌كى له شارى سلێمانى و دهۆك و نوێنه‌رایه‌تى له كه‌ركوك و هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان هه‌یه
ئامانج : پێكهێنانى ئارشیفى كه‌لتورى و كه‌له‌پوورى زاره‌كى كوردستان "هه‌موو كه‌مایه‌تى ئاینى و ڕه‌گه‌زى" به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و هه‌موو كه‌مایه‌تیه‌كانى كوردستان كه مێژووى هاوبه‌شیان له‌كوردستاندا هه‌یه
بۆ گه‌یشتن بۆ ئه‌م ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه ئنستیتیوت له‌چه‌ند به‌شێكدا خه‌باتێكى سیستماتیكى ده‌ستپێكردووه
١) كۆكردنه‌وه‌ى كه‌لتورى زاره‌كى هاوڵاتیانى دانیشتووى كوردستان
٢) پاراستن و ئاماده‌كردنیان بۆ سود وه‌رگرتنى وه‌كو سه‌نته‌رێكى لێكۆڵینه‌وه‌و داهێنانى كه‌لتورى
٣) گه‌شه‌پێدانى كه‌لتورى گه‌لى كوردستان به‌مه‌به‌ستى گواستنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانى داهاتووى گه‌له‌كه‌مان